خانه > شێعر > ئیشق وئازادی

ئیشق وئازادی

ئیشق و ئازادی/ هێمن

عکس

ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی،بۆم تێکە  کەمێکی تر 

کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا  لە ناخم   دا  خەمێکی تر

لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جەرگ سووتاو

بەچی دیارە کە  دەیبینم  شەوێکی تر  ژەمێکی  تر؟!

ئەوەندە   دەردە دارو  بێ  پەرەستارم   کە  پێم  وایە

لە سەر کیکی تەمەن  هەڵناکرێ  تازە   شەمێکی  تر

گەلێکم   ڕۆژگاری   تاڵ   و شیرین   ڕابوارد، ئاخۆ

مەرگ  مەودا  دەدا  دیسان  ببینم  سەر دەمێکی  تر!

گەییشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ،کەچی ڕوانیم:

لە پێشمدایە زەرد و ماه و سەخت و  ئەستەمێکی   تر

هەتا  چارشێو  بە  سەر  تۆوە  دەبین  نازەنینی کورد

بە سەر بیبیلەکەی  چاوی  منا   دەکشێ   تەمێکی  تر

نەما  (خانی)  هەتا  چیرۆکی  ئیشقی  ئێمە   داڕێژێ

دەنا  هێشتا لە کوردستان دەژین (زین و مەم) ێکی تر

پەپولەی  خۆشەویستی من  لە  شوێنێ  ناگرێ  ئارام

دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ،لە سەر سینەو  مەمێکی  تر

هەزار   هێندە  پەرێشان  و  سیا  چارە  بژیم  هێشتا

لە  نێو  دڵدا  هەمە  ئاواتی   خاڵ  و پەرچەمێکی  تر

هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم

ئەگەر   بێجگە  لە  نا کامیش  نەبینم  بەرهەمێکی تر

کە فرمێسکم لە سەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی

گوتم:یاخوا لە سەر سوور گوڵ نەبینم شەونەمێکی تر

شەوێکی چاوە نواڕت بووم،نەهاتی گیانەکەم،ویستت

منی   دڵ   ناسکی   شاعیر   بگێڕم   ماتەمێکی   تر…

  1. هنوز دیدگاهی داده نشده است.
  1. No trackbacks yet.

ڕای خۆت دەربڕە

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s