خانه > شێعر > ئەی وەتەن

ئەی وەتەن

ئەی وەتەن/ فایەق بێکەس

خـــەڵیفان

ئەی وەتەن مەفتونی تۆم و شیوەتم بیر کەوتەوە                                                                

وه‌ختی به‌ندیی و ئه‌ساره‌ت،پێ‌ به‌ ته‌وق و كۆته‌وه‌

من له‌ زیكر و فیكری تۆ غافڵ نه‌بووم وا تێنه‌گه‌ی                                                              

حه‌پس و تێهه‌ڵدان و زیلله‌ت تۆی له‌ بیر بردۆته‌وه‌

به‌و خودایه‌ی بێ‌ شه‌ریكه‌ و لامه‌كانی واحیده‌                                                                      

عه‌شقی تۆ نه‌وعێ‌ له‌ دڵما ئاگری كردۆته‌و

ئاگرێكی وا هه‌زار ساڵ ئاوی بڕژێنیته‌ سه‌ر                                                                      

قه‌ت گڕ و كڵپه‌ و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌كوژێته‌وه‌

باسی مه‌حزوونی و كه‌ساسی خۆت نه‌كه‌یت توخوا وه‌ته‌ن                                                     

چونكه‌ به‌و باسه‌ برین و زامه‌كه‌م ئه‌كولێته‌وه

ماته‌مینی تا به‌كه‌ی،ده‌ی پێبكه‌نه‌ و سه‌ر هه‌ڵبڕه‌                                                                   

موفته‌خیر به‌،شوهره‌تت وا عاله‌می گرتۆته‌وه‌

نه‌گبه‌تی لاچ و سه‌عاده‌ت بۆته‌ پشتیوانی تۆ                                                                      

كه‌وكه‌بی به‌خت و فریشته‌ت به‌رزه‌ ئه‌دره‌وشێته‌وه‌

گه‌رچی به‌ینێكه‌ زه‌لیل و دیلی ده‌ستی زاڵمی

نۆبه‌تی شادیته‌ ئه‌مجا ناحه‌زت لێك بێته‌وه

لافی میللییه‌ت به‌ده‌م له‌م عه‌سره‌دا كه‌ڵكی نییه‌

ڕۆژی هه‌ڵه‌ هه‌ر به‌ هیممه‌ت گۆی هه‌نه‌ر ئه‌برێته‌وه‌

بێ‌ قسووره‌،چه‌ند جه‌سووره‌ سه‌د شووكور ئه‌ولاده‌كه‌ت

وا له‌ ڕێی تۆدا له‌ خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه‌

به‌سیه‌ ته‌عنه‌م لێ مه‌ده‌ هه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی جارانتم

هێنده‌ حیلمت بێ‌ هه‌تا ده‌ت و پێم ئه‌كرێتەوە

شه‌رته‌ شه‌رتی پیاوه‌تی گه‌ر خودا ده‌ستم بدا

دوژمت په‌ت كه‌م و وه‌كوو سه‌گ بیخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌

        

  1. هنوز دیدگاهی داده نشده است.
  1. No trackbacks yet.

ڕای خۆت دەربڕە

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s