خانه > شێعر > وەسیەتنامە

وەسیەتنامە

وەسیەتنامە/شێرکۆ بێکەس

عکس

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، من نامه‌وێت له‌ هیچ کام له‌ گرد و گردۆڵه‌که‌کاندا بنێژرێم که‌ دیارن و ناویان ئه‌برێ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه‌ و دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من حه‌ز به‌ قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکه‌م، من ئه‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌م ڕێگه‌م پێبدا و ئه‌وه‌م پێ ڕه‌وا ببینن که‌ له‌ پارکی ئازادیدا و به‌ ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌که‌ی شه‌هیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیه‌وه‌ بمنێژن، ئه‌وێ خۆشتره‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌س نابم، من حه‌ز ئه‌که‌م به‌ مردووییش نزیکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ و ژن و پیاو‌ی شاره‌که‌م ‌و ده‌نگی مۆسیقا و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و یانه‌ جوانه‌کانی ئه‌و پارکه‌ بم.
با کتێبخانه‌که‌م و دیوانه‌کانم و وێنه‌کانم ببرێن بۆ شوێن مه‌زاره‌که‌م، با کافتریایه‌ک و باخچه‌یه‌کی بچکۆلانه‌ له‌و شوێنه‌دا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی شاعیران و نو‌سه‌ران و کچ و کوڕی دڵدار ببنه‌ میوانم، من ئه‌مه‌وێ له‌ ئێسته‌وه‌ به‌چاوی خه‌یاڵ ته‌ماشای ئه‌و پارکه‌ بکه‌م و دوای مردنی خۆم ببینم، ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریکه‌ی دیلان و ئه‌ڵڵاوه‌یسیه‌که‌ی مه‌ردان و سروودی (خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی)ـه‌وه‌ ئاڵای کوردستانم تێوه‌پێچرابێ و بنێژرێم، من ئه‌مه‌وێ له‌ پرسه‌که‌مدا مۆسیقا لێبدرێت، له‌ناو مه‌زاره‌که‌مدا تابلۆی جوانی هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌م هه‌ڵبواسن، من ئه‌مه‌وێ دوای خۆم و به‌ناوی (بێکه‌س)ـه‌وه‌ خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌ ته‌رخان بکرێ و بدرێت به‌ جوانترین دیوانه‌ شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ساڵه‌ و خه‌رجی ئه‌م خه‌ڵاته‌یش له‌و میراته‌ بدرێ که‌ جێیده‌هێڵم.

  1. هنوز دیدگاهی داده نشده است.
  1. No trackbacks yet.

ڕای خۆت دەربڕە

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s